به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریه، نزیك به ٢ هه‌زار خوێندكاری ڕۆژئاوای كوردستان، به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و نه‌بوونی ئه‌منییه‌ته‌وه له درێژه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن دووركه‌وتنه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٢ هه‌زار خوێندكار له ناوچه‌كانی “عه‌ین عیسا” و “گرێ سپی” به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وام و تۆپبارانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته، له درێژه‌دان به پرۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش كراون و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ئاست ئه‌و ڕووداوه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.