پارێزگای ورمێ یه‌ك له‌و پارێزگانه‌ی ئێرانه كه زۆرترین قوتابی دووركه‌وتوو له خوێندنی هه‌یه و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات و هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان، ئه‌و ڕێژه‌یه ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، نه‌بوونی قوتابخانه و سرویسی گواستنه‌وه له گونده‌كان، كه‌می ئیمكاناتی ڕیفاهی، گرانی كه‌لووپه‌لی مه‌دره‌سه و هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی وازهێنانی قوتابیان له خوێندنه. ساڵانه به ده‌یان قوتابی ڕوو له بازاڕی ئازادی كار و كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ری بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان بن. ئه‌وه حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامی، ساڵانه به ده‌یان ملیۆنان دۆلار بۆ گرووپه تیرۆریستیه‌كانی ناوچه‌كه سه‌رف ده‌كات.