کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له‌ سێ هه‌زار منداڵی كرماشان له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له‌ سێ هه‌زار منداڵی كرماشان له‌ پڕۆسه‌ی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستانی كرماشان ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: به‌ پێی ئاماره‌كان، سێ هه‌زار و ٥٨ منداڵی نێوان ٦ بۆ ١١ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی كرماشان، سێ هه‌زار و ٥٨ منداڵی ٦ بۆ ١١ ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتیه‌وه‌ له‌ درێژه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نیا ٦٧٧ كه‌سیان شناسایی كراون و نزیكه‌ی ٧٧ له‌ سه‌دیان شناسایی نه‌كراون.