به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆی تاران، ٨ خوێندكاری كۆلێژی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی به تۆمه‌تی به‌شداری له جه‌له‌سه‌ی نایاسایی و سه‌ربه‌خۆخوازانه”، له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خستۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی كۆلێژی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی تاران له‌و باره‌وه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كردۆته‌وه و ڕایانگه‌یاندوو: ٨ كه‌س له‌و ١٠ خوێندكاره‌ی كه له جه‌له‌سه‌ی به‌رگری له پایاننامه‌ی خوێندكارێك به‌شداریان كردبوو، ته‌علیق كراون. له‌و به‌یاننامه‌یه دا ئاماژه به جه‌له‌سه‌ی پایاننامه‌ی كام خوێندكار نه‌كراوه، به‌ڵام پێشتر ده خوێندكار له جه‌له‌سه‌ی به‌رگری له پایاننامه‌ی “له‌یلا حسێن زاده” كه سه‌باره‌ت به بابه‌تی “ناسناوی نه‌ته‌وه‌یی و ناسناوی قه‌ومی له شارستانیه‌تی مۆدێڕنی ئێران” بوو، به‌بێ حیجابی ئیجباری به‌شداریان كردبوو.