له‌گه‌ڵ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی به‌نده‌رعه‌باس، حه‌راسه‌ت و به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه ١٥٠ خوێندكاریان له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن دووخستۆتهوه و كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تیان به‌سه‌ر زانكۆدا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی زانكۆی به‌نده‌رعه‌باس، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌راسه‌ت و به‌رپرسانی زانكۆ، خوێندكاران له مانگرتن و داخستنی كلاسه‌كانی ده‌رس به‌رده‌وامن. هه‌ر چه‌ند ١٥٠ خوێندكار له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن دوورخراونه‌ته‌وه، به‌ڵام خوێندكارانی زانكۆ له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیاندا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڕێكانیان بۆ زانكۆ و ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ده‌كه‌ن و ڕایانگه‌یاندووه كه تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت له هیچ كلاسێكی ده‌رس و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌شداری ناكه‌ن.