ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆكانی قوم و ئه‌لزه‌هرای تاران دوو خوێندكاریان به‌ناوه‌كانی “فاتمه سه‌دری فه‌ر” و “سپیده ڕه‌شنۆ” به وایه‌ی ٢ بۆ ٤ ترم له خوێندن دوور خسته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فاتمه سه‌دری فه‌ر” خوێندكاری بواری ددان پزیشكی زانكۆی زانیاری پزیشكی قوم پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران، له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار ترم له خوێندن بێبه‌ش كرا و ئه‌بێ زانكۆكه‌ی بگۆڕێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سپیده ڕه‌شنۆ” خوێندكاری بواری كارناسی نیگاركێشی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا به‌پێی حوكمی كۆمیته‌ی ئینزیباتی به بیانووی “ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی زۆره‌ملێ” بۆ ماوه‌ی ٢ ترم له خوێندن بێبه‌ش كراوه.