“جەلال مەعلوومی” لەلایەن لقی یەکی دادگای گشتی و ئینقلابی پیرانشار بۆ ماوەی یەک مانگ لە پیشەکەی دوور خرا و بە دانانی وهسیقهی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییهكان، شارەوانیی پیرانشار دوای گوشاری سپای پاسداران و دادستانی ئەو شارە سکاڵای لە “جەلال مەعلوومی” کردبوو. ئهو شارهمهنده پێشتر ڕۆڵی بەرپرسانی شارەوانیی پیرانشاری لە خۆکوشتن و گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە نێوی “باپیر خالدی” ئاشکرا کردبوو. “باپیر خالیدی” خەڵکی گوندی “کەوپەڕ” و دانیشتووی شاری پیرانشار، ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوە، دوای وێرانکردنی شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەکانی شارەوانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.