کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

دوورخستنه‌وه‌ی “ئه‌مین مه‌له‌كی” له‌ زیندانی سه‌قزه‌وه‌ بۆ كاشمه‌ر

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی خاكه‌لێوه‌، “ئه‌مین مه‌له‌كی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌ زیندانی سه‌قزه‌وه‌ بۆ زیندانی كاشمه‌ر له‌ پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی دوور خراوه‌ته‌وه‌.

“ئه‌مین مه‌له‌كی” ته‌من ٦١ ساڵ و خه‌ڵكی ئێرانشای سه‌ر به‌ شارستانی سه‌قز له‌ ڕێكه‌وتی ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی سه‌قز گوازرایه‌وه‌. ڕفاندنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ بیانووی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی چوار ساڵ حوكمی زیندان كه‌ بڕیار بوو له‌ به‌ندیخانه‌ی كاشمه‌ر تێپه‌ڕی بكات ڕووی داوه‌. “ئه‌مین مه‌له‌كی” ساڵی ٩١یش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سه‌قز به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو. نابراو ساڵی ٩٧ بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش پێنج مانگ به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-