“حێکمەت ساڵحی”، مامۆستای قۆناغی سەرەتایی کە ٩ ساڵ پێشینەی کاری هەیە، لە شوێنی کارەکەی لە گوندی “سەرپیر”ی بەشی هەورامان له سەوڵاوا، بۆ قوتابخانەی گوندی “پەرتاج”ی سەر بە شاری بیجاڕ دوورخراوەتەوە.
بەپێی زانیارییه‌كان، “حێکمەت ساڵحی”، پێشتر لەلایەن لیژنەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوردستان، بە تۆمەته‌كانی “بێڕێزی بە پیرۆزییەکان”، “پاڵپشتی له بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” و “چالاكی ته‌بلیغی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” به دوو ساڵ دوورخرانه‌وه سزا درابوو.