به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا به‌ده‌یان ژنی كرێكار له فرۆشگاكانی “ئێتكا”ی سه‌ر به ناوه‌نده نیزامییه‌كانی ڕژیم به‌بیانووی حیجاب له‌سه‌ركار ده‌ركراون و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ كه‌سه‌به و شیركه‌ته‌كان هێناوه كه ئه‌و كارمه‌نده ژنانه‌ی حجابی زۆره‌ملی قبووڵ ناكه‌ن له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوور بخرێنه‌وه.
ئێران لەژێر ناوی جیاجیادا هەوڵی شكاندنی ئیرادەی ژنان دەدات و یەكێک لەو ڕێگایانەش سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ و دەستوەردانە لەئازادی تاكی كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت بۆ ژنان و لەنوێترین هەنگاویشدا لە كارگە و فرۆشگاكاندا بەبیانووى ڕەچاونەكردنی پێوەرەكانی حكومەت بۆ حیجاب، ژمارەیەكی زۆر لەكرێكارانی ژنى لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە. ڕ‌ژێمى ئیسلامی ئێران لەڕێگەی سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ و تەنانەت دیاریكردنی شێواز و ڕەنگی جل و بەرگیان، هەوڵ دەدات ویست و ئیرادەی خۆی بەسەر ژناندا بسەپێنێت و ئەو ژنانەشی، كە ملكەچی ئەو یاسایانە نابن لە زۆر دەرفەت و هەلی ئابوری، زانستی و كۆمەڵایەتی بێبەش دەبن.