ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “پاتریكور” ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی گوڵان ڕایگه‌یاند كه گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی قوربانیانی ده‌ستی داعشی له ده‌ورووبه‌ری شه‌نگال دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، قوربانیانی ئه‌و گۆڕه هه‌موو ژنان و منداڵانی شێعه مه‌زهه‌بن كه له ساڵی ٢٠١٤ی زاینی له‌لایه‌ن داعشه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كراون. به‌پێی ئاماره‌كان، تا ئێستا نزیك به ٨٥ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له شه‌نگال دوزراوه‌ته‌وه و چاره‌نووسی چه‌ند هه‌زار كه‌س هێشتا به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.