میدیاكانی توركیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایانگه‌یاند: ته‌رمی پێنج شارۆمه‌ندی ئه‌فغانستانی كه به چه‌قۆ كوژراون له ماڵێكدا له ناوچه‌ی “ئاڵتێنداغ”ی ئانكارا دوزراونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له كاروباری كۆچبه‌ران، قوربانیان كرێكارانی كۆچبه‌ر و دانیشتووی ویلایه‌تی “قوندووز” و “ته‌خار”ی ئه‌فغانستان بوون و هه‌واڵی ونبوونیان حه‌وتووی ڕابردوو بڵاوكرابۆوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی توركیا لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردووه و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی بۆ ناوچه‌یه‌كی ئه‌من گواستۆته‌وه.