شه‌وی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ته‌رمی كرێكارێكی شاره‌داری بانه له گۆڕستانی ته‌رخان ئاوای ئه‌و شاره دوزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان،ته‌رمی كرێكارێكی ته‌مه‌ه‌ن ٣٥ ساڵی شاره‌داری بانه به ناوی “ئه‌یوب سدقی”، له نێو ئۆتومبێله‌كه‌ی له گۆڕستانی ته‌رخان ئاوای ئه‌و شاره دۆزراوه‌ته‌وه. له كاتی دۆزینه‌وی ته‌رمی ئه‌و كرێكاره، ده‌مانچه‌یه‌ك له نێو ئۆتومبێله‌كه‌یدا بووه و هێشتا ڕوون نییه كه كه‌سێك كوشتوویه‌تی یان خۆكوژی كردووه.