کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دوزینه‌وه‌ی ته‌رمی سێ شاخه‌وانی ونبوو له‌ به‌رزاییه‌كانی شنۆ

دوزینه‌وه‌ی ته‌رمی سێ شاخه‌وانی ونبوو له‌ به‌رزاییه‌كانی شنۆ 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانبار، به‌دوای شەش ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوون، تەرمی سێ شاخەوانی تیمی کاویانی نەغەدە، له‌ به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی “ڕندۆڵه‌”ی شنۆ دۆزرایەوە.

“محەممەد ڕۆیان”، “موحسن عەزیزی” و “ڕەزا کایشی”، ئەو سێ شاخەوانە بوون کە ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، بەهۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر، بێسه‌روشوێن ببوون. لەماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا، خەڵکی ئاواییەکانی زمێ و ئاڵکاوێ وێڕای شاخەوانەکانی شنۆ و تیمی مانگی سوور، دەوری سەرەکیان لە گەڕان و دۆزینەوەی تەرمی ئەو شاخەوانانەدا بووە. تیمەکانی شاخەوانی شارەکانی نەغەدە، ورمێ، پیرانشار و کۆمەڵێک شاخەوانی ناسراو و شارەزا لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە بەشداری گەڕان و پشکنین بوون. شایانی باسه‌ كه‌ خەڵکی خۆبەخش و دڵسۆزی شنۆ و ئاواییەکانی ده‌ورووبه‌ری، بە دابینکردنی خواردن و گواستنەوەی میوانەکان، چالاکانە بەشداریان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ کردبوو. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و سێ شاخه‌وانه، خه‌ڵكی شنۆ پێشوازیان له‌ ته‌رمی ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌ كرد و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان كرد.