ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، ته‌رمی دوو كۆڵبه‌ری ونبوو له به‌ندئاوی “عه‌باس ئاباد”ی بانه پاش ٩ ڕۆژ دۆزرایه‌وه و مه‌راسمی ناشتنیان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی سه‌قز له گۆڕستانی ئایچی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، دوو كۆڵبه‌ر لاوی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوه‌كانی “ئه‌فشین فه‌لاحی” و “مێهدی ڕه‌حمه‌تی” ڕۆژی ١٧ی خاكه‌لێوه به مه‌به‌ستی ڕزگاربوون له بۆسه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران ناچاربوون له مه‌سیری به‌ندئاوی “عه‌باس ئاباد”ی بانه تێپه‌ڕ بن كه تووشی ڕووداو هاتن و ته‌رمه‌كه‌یان پاش ٩ ڕۆژ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه دوزرایه‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خه‌ڵكی شاری سه‌قز له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمه‌كان له گۆڕستانی ئایچی به‌شداری برینیان كردووه.