ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ته‌رمی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ كه پێنج ڕۆژ له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه ڕفێندرابوون، له نزیكی چاه جه‌ماڵ له ده‌ورووبه‌ری ئێرانشار دوزرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌و دوو شارۆمه‌نده به‌لووچه بریتیه له: “موسلم ده‌هانی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و “عارف مورادی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ. ئه‌و دوو هاووڵاتیه ڕۆژی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له ماڵ، له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم ڕفێندرابوون. ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌رمی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له نزیكی ئێرانشار دوزرایه‌وه له حاڵێكدا ئاسه‌واری فیشه‌ك به مێشك و جه‌سته‌یانه‌وه دیار بوو.