به‌پێی ڕاپۆرتی “فورات نیووز” تیمی تایبه‌تی شۆرای ئیداری ڕه‌قه له ڕۆژئاوای كوردستان توانیوانه گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ژنانی قوربانی ده‌ستی داعش له ڕۆژئاوای ئه‌و شاره بدۆزنه‌وه.
پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شۆرای ڕه‌قه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌ستبه‌جێ تیمه تایبه‌ته‌كان خۆیان گه‌یانده شوێنه‌كه و توانیان ته‌رمی سێ كه‌س ده‌ربێنن و بۆ شناسایی ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش له ناوچه‌ی حه‌تاش له باكووری ڕه‌قه گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی ژنانی قوربانی داعش دوزرابۆوه كه ته‌رمی ١٧ كه‌سی تێدا بوو. به وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، تا ئێستا ٢٧ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان له ده‌ورووبه‌ری شاری ڕه‌قه دۆزیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ته‌رمی شه‌ش هه‌زار كه‌س ده‌رهێندراوه و ناسنامه‌ی ٧٠٠ كه‌سیان ئاشكرا بووه.