ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ناوه‌ندی خان یوونسی به چڕی بۆردوومان كرد و به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له ٢٠٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها چه‌ند بارهه‌ڵگر چه‌ك و چۆڵی هه‌نارده‌ی كۆماری ئیسلامی له سنووری سووریه كراوه‌ته ئامانج و له‌ناو چووه.
به‌وته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ده‌فته‌ری ئه‌و ڕێكخراوه‌یان له حاڵێكدا سه‌دان ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی تێدا په‌نایان گرتبوو كردۆته ئامانج كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه و ده‌یان فه‌له‌ستنی گیانیان له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند بارهه‌ڵگری پڕ له چه‌ك و چۆڵی كۆماری ئیسلامی كه به هاوكاری یگانی ٤٤٠٠ به فه‌رمانده‌یی حاج فادی، سه‌رۆكی هاوكاری و گه‌شه‌پێدانی نیزامی حیزبۆڵڵای لوبنان و شه‌هریاری فه‌رمانده‌ی یگانی ١٩٠ی سپای قودس، له ڕێگه‌ی ئه‌بووكه‌ماڵه‌وه بۆ حیزبۆڵڵا هه‌نارده كرابوو، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج و به ته‌واوی له‌ناو چووه.