کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دوایین ڕاپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به‌ بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا

دوایین ڕاپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به‌ بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی “تورکیا” و “سوریا” ٤٢ هەزار کەسی تێپەڕاند و ئەگەری مانەوەی كه‌سێك له‌ ژێر داروپه‌ردوودا گەیشتە سفر.

زیاتر لە 10 ڕۆژ بەسەر ڕوودانی بوومەلەرزە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا و سوریا تێپەڕیوە و گەڕانی گروپە فریاگوزاریەکان و ڕزگاركه‌ران لە سەرما و بەستەڵەکی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکە بۆ ڕزگارکردنی خەڵک بەردەوامە. پەنجەرەی کات بۆ ڕزگارکردنی قربانیان بە خێرایی دادەخرێت، بەڵام ڕزگارکردنی موعجیزەیی هەندێک کەس سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠٠ کاتژمێر، تیشکی هیوای بە تاریكی هێشتووەتەوە. شارەزایان داوایان لە هێزەکانی فریاگوزاری و بنه‌ماڵه‌ی ڕزگاربووەکان کردووە بەردەوام بن لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی خەڵک چونکە لە بوومەلەرزەکانی پێشوودا تەنانەت دوای ١٥ ڕۆژیش خەڵک بە زیندووی لە داروپەردوودا دەرچوون.