کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

دوایین زانیاری له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی شه‌وی ڕابردووی شاره‌ جیاجیاكانی ئێران

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی ئه‌لوه‌ند، ئابییه‌ك و قه‌زوین تا دره‌نگانی شه‌و له‌ سه‌ر شه‌قام بوون و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌، له‌ شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز، كامیاران، بانه، مه‌ریوان، بۆكان و مهاباد لاوانی بوێر به‌ ئاگركردنه‌وه‌ و داخستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتن و سێ كه‌س له‌ شاره‌كانی كامیاران و سنه‌ برینداربوون، له‌ لاهیجان لاوێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانی به‌ختكرد و خه‌ڵكی ڕه‌شت له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره‌ دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان وته‌وه‌، له‌ نازی ئاباد، خه‌زانه، حه‌فت حه‌وز، تاران پارس، تێهرانسه‌ر، ئاریاشار، نارمه‌ك، پوونه‌ك و ئینقلابی تاران خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌، له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان، فه‌سا، شیراز، ورمێ و ته‌ورێز لاوانی شۆڕشگێڕ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و له‌ به‌لووچستان ئازادیخوازان به‌ چه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ر پاسگای “كه‌چوو” به‌ڵام زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه نه‌زنراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

کۆماری ئیسلامی ٧٦١٢ پەنابەری ئەفغانی دەرکرد

-

“فەرهاد شێخی” بۆ زیندانی ناوەندی کەرەج گوازرایەوە

-

بێسەروشوێن بوونی ٤ مه‌له‌وان له‌ بەندەر چابەهار

-

ژەهراویبوونی زیاتر لە ١٠٠ قوتابی لە قوتابخانەکانی قوم

-

كوژرانی گەنجێکی دیکە لە ژێر ئەشکەنجەی بەکرێگیراوەکانی حکومەتی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی “موخابرات” له‌ خووزستان

-