به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ر له به‌یانی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، تۆپبخانه‌كانی سپای پاسداران بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان سه‌رده‌شت و پیرانشاریان به چڕی بۆدوومانكرد و له درێژه‌ی هێرشه‌كانیاندا به درۆن و مووشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕان، موقه‌ڕه‌كانی حیزبی دیمۆكرات، پارتی ئازادی كوردستان و سازمانی خه‌بات، به پێی دوایین زانیاری دوو كه‌س له ئۆرووگای كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان برینداربوون و له‌مه‌قه‌ڕه‌كانی سازمانی خه‌بات و پارتی ئازادی كوردستان و حیزبی دیمۆكرات چه‌ندین كه‌س كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر ١٠ و نیوی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی سپای پاسداران به په‌هبادی ئینتحاری و مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر مه‌قه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕان و به پێی دوایین زانیاری دوو كه‌س له ئۆردووگای زه‌حمه‌تكێشان برینداربوون، هه‌روها سپای پاسداران به په‌هباد و مووشه‌ك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر مه‌قه‌ڕه‌كانی حیزبی دیمۆكرات له كۆیه و چه‌ند كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه، هه‌روه‌ها به مووشه‌ك بنكه‌كانی دوو حیزبی پارتی ئازادی و سازمانی خه‌بات له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.