کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دوایین زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆسه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای پاسدارانی ڕژیم له‌ ڕێگه‌ی مووشك و په‌هبادی ئینتحاریه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر مه‌قه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان و شوڕشگێڕان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستان له‌ سلێمانی و نزیك هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه‌ 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ ٣٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌وته‌ی وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێم، لە هێرشەكانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سپای پاسداران بۆ سەر بنكە و بارەگای حزبەكانی ڕۆهەڵات، 12 كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ كەسیش برینداربوو و ئاماری قوربانییەكان لە بەرزبونەوەدایە و بەشێك لە بریندارەكان برینەكانیان سەختە و لە هۆڵی نەشتەرگەریی و چاودێری چڕدان. ناوی چوار گیانبه‌ختكردووی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران بریتیه‌ له‌: “هاجه‌ر زڕگه،محه‌ممه‌د خه‌لیلی،شێركۆ به‌رته‌نیو ژنێكی دوو گیان به‌ناویڕه‌یحانه كه‌نعانی،هه‌روه‌ها شه‌ش ئه‌ندامی حیزبی پارتی ئازادی كوردستانیش گیانیان به‌ختكردووه‌ كه‌ ناوی یه‌كێكیان بریتیه‌ له‌: “مام زانا“.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٨١٩ كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ له‌ خۆی

-

هێرشی لاوانی شۆڕشگێڕ بۆ سه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١١ی جوانڕۆ

-

سه‌پاندنی حوكمی “افساد فی الارض” به‌سه‌ر “ڕفێق سه‌لیمی” له‌ شاری سنه‌

-

دادگایی كردنی “گەلاوێژ ئەحمەدی” وێنەگری خه‌ڵكی سنه‌

-

ناڕوونی چاره‌نووسی ٩ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

هێرشی هه‌وایی بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌ی نیزامی ئێران

-