کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

دوایین زانیاری له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی ڕابردوو له‌ ئێران

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ چه‌ندین شاری ئێران دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی شاری ئه‌راك له‌ گه‌ڕه‌كی “وه‌لیعه‌سر” دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ ئاگركردنه‌وه‌ و وتنه‌وه‌ی دروشم ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه‌، له‌ شاری ته‌ورێز خه‌ڵكی قاره‌مانی ئه‌و شاره‌ له ‌گه‌ڕه‌كی “ئه‌هراب” كۆبوونه‌وه‌ و به‌ داخستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و خۆپێشاندانه‌كه‌ تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ كێشا، له‌ شاری ئیلام لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌ به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئیداره‌ی ئیتلاعات و یه‌كێك له‌ كه‌ڵانته‌رییه‌كانی ئه‌و شاره‌ و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه‌، له‌ شاری سه‌رده‌شت و سه‌قز لاوانی شۆڕشگێڕ به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر و به‌ستنی شه‌قام ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه‌ و له‌ شاری سیمنان هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خه‌ڵكی ناڕازی تاران له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره‌ به‌ ڕێبه‌ندان و وتنه‌وه‌ی دروشم ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه‌ و هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ چه‌كی ساچمه‌یی و گازی فرمێسكڕێژ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی خه‌ڵك و په‌نجه‌ره‌كانیان شكاند، له‌ شاری كامیاران لاوانی بوێر دووربینه‌كانی سه‌ر شه‌قامیان له‌ناوبرد و له‌ ئێرانشاری به‌لووچستان لاوانی شۆڕشگێڕ هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ئه‌فسه‌رێك و چه‌ند پاسدار كوژران و برینداربوون، هه‌روه‌ها لاوانی بوێری تۆركه‌مه‌ن سه‌حرا بۆ یه‌كه‌م جار به‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێبه‌ندان جاده‌ و شه‌قامه‌كانیان به‌ست و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی خۆی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو‌ له‌ زیندانه‌كانی ماكۆ و كرماشان

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سه‌راوڵه‌ی ئیلام

-

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی زانیاری پزیشكی ئابادان

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر پێنج خوێندكار له‌ ئێران

-

سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ٧ ناوه‌ندی نیزامی ڕژیم له‌لایه‌ن ئامریكاوه‌

-