ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، له ڕێگه‌ی ده‌ریا، زه‌وی و ئاسمانه‌وه ناوه‌ندی غه‌زه و خان یوونسی به چڕی بۆردوومان كرد و له لوبنانیش چه‌ندین بنكه‌ی حیزبۆڵڵا كرایه ئامانج.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له بۆردوومانه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه زیاتر له ٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له ئۆردووگای جه‌نین و كه‌رانه‌ی باخته‌ریش ده‌یان فه‌له‌ستینی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و به‌و شێوه‌یه ڕێژه‌ی به‌ندكراوان گه‌یشتۆته پێنج هه‌زار و ٧٨٠ كه‌س. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر دۆخی خراپی ئاواره‌كانی غه‌زه هۆشداریان داوه و داوا ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س به‌هۆی برسیه‌تی و سه‌رما و نه‌خۆشیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن، ئاگربه‌ست ڕابگه‌ینن. ڕۆژی ڕابردوو له وڵاتی نۆ‌رویژ هه‌زاران دژبه‌ری شه‌ڕ و لایه‌نگری فه‌له‌ستین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ئاگربه‌ست بوون.