ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و كه‌رانه‌ی باخته‌ری به‌رده‌وام بوو و به ده‌یان كه‌سی دیكه بوونه قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی ئاسمان، ده‌ریا و زه‌مینه‌وه ناوندی غه‌زه، خان یوونس و جبالیای به چڕی بۆردوومان كرد و هاوكات ناوچه‌یه‌كی له كه‌رانه‌ی باخته‌ری كرده ئامانج كه به هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهدشاتی غه‌زه، ته‌نیا ٢٥ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌ی مانگی سووری خان یوونس كوژراون و له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو، ٢٤١ كه‌س به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیله‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.