ڕۆژی شه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له ٧٨مین ڕۆژی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، ده‌یان فه‌له‌ستینی دیكه به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بوونه قوربانی و چه‌ند سه‌ربازی ئیسڕائیل و چه‌ند چه‌كداری حیزبۆڵڵای لوبنانیش كوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاند كه له ٢٤ ساعه‌تدا ٢١٠ فه‌له‌ستینی دیكه له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٦٨ كه‌سیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها حیزبۆڵڵای لوبنان ڕۆژی شه‌ممه بنكه‌كانی ئیسڕائیلیان مووشه‌كباران كرد كه به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژرا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له وڵامی مووشكبارانی حیزبۆڵڵا، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل باشووری لوبنانی به چڕی بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژران و بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕایانگه‌یاند كه باكووری غه‌زه‌یان به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كردووه و له‌وه به‌دواوه چالاكییه‌كانیان له باشووری غه‌زه فراوانتر ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه به‌رپرسی دابینكردنی چه‌كوچۆڵی حه‌ماس له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژراوه.