ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ناوه‌ندی غه‌زه نه‌خۆشخانه‌كانی گه‌مارۆدا و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی له كادری ده‌رمان و ئه‌و بریندارانه كرد كه ئاڵای سپییان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، به‌پێی دوایین زانیاری، ڕێژه‌ی قوربانیان سنووری ١١ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، دوو فه‌رمانده‌ی حه‌ماس له هێرشی ئه‌رته‌ش دا كوژراون و له هێرش بۆ سه‌ر یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان ١٣ كه‌س و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ش ٢١ كه‌س كوژراو و بریندار بوون. هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئامارێكدا ڕایگه‌یاند كه زیاتر له ١٠٠ كارمه‌ندیان له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌یانی ئه‌مڕۆش له وڵامی مووشكبارانی حیزبۆڵڵای لوبنان، باشووری ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه بۆردوومان كرا و به‌هۆیه‌وه ٧ ئه‌ندانی ئه‌و گرووپه كوژران. به‌وته‌ی شایه‌دحاڵان، نیشانه‌شكێنه‌كانی ئیسڕائیل له ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كان جێگیر كراون و ڕێگه ناده‌ن كه‌س له‌و ناوچه‌یه بچێته ده‌ره‌وه و ده‌یپێكن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “مه‌حموود عه‌باس” سه‌رۆكی ته‌شكیلاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاند: پاش شه‌ڕ به چه‌ند مه‌رج ئاماده‌یه كه كه‌رتی غه‌زه به كه‌رانه‌ی باخته‌ری په‌یوه‌ست بكات و ئیداره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بگرێته ده‌ست.