کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دوایین زانیاری له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل

دوایین زانیاری له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل 3 2

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، توندترین هێرشی مووشه‌كی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر تل ئاوێو له‌ ئیسڕائیل و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بنه‌كانی حه‌ماس و حیزبۆڵڵای لوبنانی به‌ چڕی بۆردوومان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌ چڕی شاری غه‌زه‌ی بۆردوومان كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی ٧٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ ٣٠٠ كه‌سیان منداڵن. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی بێهداشتی غه‌زه‌، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ ٦ هه‌زار و ئاماری برینداره‌كان بۆ ٢٠ هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بنكه‌كانی ئه‌رته‌شی سووریه و حیزبۆڵڵای لوبنان له‌ نێو خاكی سووریه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه‌ كراوه‌ته‌‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا كوژران.