ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ مانگی ڕه‌زبه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ڕۆژی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل، ڕێژه‌ی قوربانیانی غه‌زه بۆ ٩٢٠ كه‌س و برینداره‌كانیش سنووری چوار هه‌زاری تێپه‌ڕاند، له به‌رانبه‌ر دا ڕێژه‌ی كوژراوانی ئیسڕائیل بۆ ١٢٠٠ كه‌س هه‌ڵكشاوه و ئاماری برینداره‌كان سنووری ٢٣٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی سێشه‌ممه هێرشه ئاسمانیه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه به‌رده‌وام بوو و چه‌ند فه‌رمانده و وه‌زیری ده‌وڵه‌تی حه‌ماس كوژران، هه‌روه‌ها له خاكی سووریاوه به هاوه‌ن بنكه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆردوومان كرا و له لوبنانیشه‌وه هێرشی مووشكه‌ی كرایه سه‌ر خاكی ئیسڕائیل، ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌ش به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپخانه وڵامی هێرشه‌كانی دایه‌وه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، زۆربه‌ی قوربانیان كه‌سانی مه‌ده‌نین و ڕۆژی ڕابردوو له گوندی كه‌فه‌ر عه‌زا ته‌رمی ٧٠ كه‌س دوزراوه‌ته‌وه كه ٤٠ كه‌سیان منداڵ بوون و سه‌ریان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماسه‌وه بڕاوه.