ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی چڕ و پڕی كرده سه‌ر غه‌زه، سووریه و لوبنان و ده‌یان كه‌سی كوشت و بریندار كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فه‌رمانده‌ی مووشه‌كی حیزبۆڵڵای لوبنان به ناوی “عه‌بدۆلحه‌سه‌ن نه‌عیم” و چه‌ند هاوڕێی له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له ناوچه‌ی به‌رزوویه كوژراوه و ڕێژه‌ی كوژراوانی ئه‌و گرووپه له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا گه‌یشتۆته ١٥ كه‌س. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌یان فه‌له‌ستینی له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر چه‌ند خانوو له ڕه‌فه‌ح و ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا له ناوه‌ندی غه‌زه كوژران و بریندار بوون، وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌ش ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه بۆ ٣٢ هه‌زار و ٦٢٣ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی سووریه(سانا) ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ٤٤ كه‌سی نیزامی و مه‌ده‌نی له هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.