بەپێی دوایین زانیارییه‌كانی ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئارمیتا ئێستاش لە کۆمادایه و دۆخی تەندروستی ئەو کچە مێرمنداڵە هیچ باش نەبووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک لەسەر جەڵتەی مێشکیی ئارمیتا بڵاو کرایەوە کە ئەم هەواڵە له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و له زاری بنه‌ماڵه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”ه‌وه بەتەواوەتی ڕەت كراوه‌ته‌وه و ئارمیتا هێشتا له كۆمادایه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كچه مێرمنداڵه ڕووی نه‌داوه.