شه‌وی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له شاره‌كانی ئێران گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان و شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم بوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له دوو گه‌ڕه‌كی “عه‌شایه‌ری” و “شه‌قامی مزگه‌وتی ئیفتخاری” شاری بۆكان لاوانی بوێری ئه‌و شاره به ڕێبه‌ندان و كردنه‌وه‌ی ئاگر ڕێگه‌ی هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیمیان داخست و هێزه‌كانی ڕژیم له گه‌ڕه‌كی “مه‌سكه‌ن مێهر” ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كردووه، به‌وته‌ی هاووڵاتییان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێزه‌كانی له خانه‌ی موعه‌لیم و مه‌حه‌وه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان جێگیر كردووه و جل و به‌رگی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌كار هێناوه، له كووهده‌شتی لوڕستان لاوانی بوێری ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و به چه‌ك ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوتگه‌ران بوونه‌وه، له شاری سنه و له شارۆچكه‌ی “نه‌نه‌ڵه” لاوانی ئه‌و شاره به كردنه‌وه‌ی ئاگر و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن، له شاره‌كانی دیهلۆڕان و ئیلام شه‌ڕی قورس له نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه‌كانی ڕژیم هاته ئاراوه و له شاری مه‌ریوان لاوانی قاره‌مانی ئه‌و شاره شه‌قامه‌كانیان داگیر كرد و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه، له شاری شیراز لاوانی بوێری ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و ڕێگه‌یان نه‌دا چه‌ند كه‌س له‌لایه‌ن لیباس سه‌خشییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها له شه‌قامی حافیز له تاران ژنان و پیاوانی ناڕازی به كردنه‌وی ئاگر و داخستنی شه‌قامه‌كان ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه و له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره تا دره‌نگانی شه‌و دژ به عه‌لی خامنه‌یی و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه لاوانی شاری مه‌شهه‌د له‌گه‌ڵ ماتۆڕسه‌واره‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی برینداركران و له چابه‌هاری به‌لووچستان خه‌ڵكی ناڕازی تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و چه‌ند ناوه‌ندی ڕژیمیان ئاگر تێبه‌ردا.