شه‌وی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كۆماری ئیسلامی و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم بوون و خۆپێشاندانه‌كان تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی ئوستانی هۆرمۆزگان له‌شاره‌كانی به‌نده‌ر عه‌باس، به‌نده‌ر لێنگه و “پۆدۆل” تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، له شاری بووشێهر لاوانی ئه‌و شاره به ئاگركردنه‌وه و ڕێبه‌ندان شه‌قامه‌كانیان داخست و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له شاری قوروه لاوانی شۆڕشگێڕ به كۆكتل مۆلۆتۆف هێرشیان كرده سه‌ر ناونده ده‌وڵه‌تییه‌كان و له شاره‌كانی سنه، بۆكان، مهاباد و مه‌ریوان تا دره‌نگانی شه‌و شه‌قامه‌كان گوڕه‌پانی شه‌ڕ و پێكدادانی لاوانی بوێر له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بوو، خه‌ڵكی قاره‌مانی ئیسفه‌هان و شاهین شار بۆ جارێكی دیكه دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، هه‌روه‌ها له ده‌ڕه‌شاری ئیلام لاوانی شۆڕشگێڕ به ئاگركردنه‌وه جاده‌كانیان داخست و ڕێگه‌ی هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیمیان به‌ست، له شاری “نیموه‌ر”ی ئوستانی مه‌ركه‌زی و خه‌ڵخاڵی ئه‌ره‌بیل لاوانی بوێر به دروشم‌دان له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌ران به شه‌ڕ هاتن و خوازیاری ڕووخانی ڕژیم بوون.