کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

دوایین زانیاری له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی ڕابردوو

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی بۆكان له‌ ناوچه‌ی “داشبه‌ندی” جاده‌ی بۆكان- میاندووئاویان داخست و ڕیزێكی دوور و درێژ له‌ كامیۆن و ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر جاده‌كان درووست بوو، له‌ شاری سنه‌ لاوانی قاره‌مانی ئه‌و شاره‌ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌ك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و لاوێكی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی گوڵشه‌ن به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست دا و له‌ گه‌ڕه‌كی حاجی ئاواش هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان دایه‌ له‌ناوبردنی ماشین و ماتۆڕی خه‌ڵك و ته‌قه‌یان به‌ سه‌ر لاوانی خه‌باتكاردا كرد و چه‌ند كه‌س برینداربوون، له‌ شاری كرماشان لاوانی شۆڕشگێڕ به‌ كۆكتل مۆلۆتۆف هێرشیان كرده‌ سه‌ر حه‌وزه‌ی علمیه و ئاگریان دا و له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌ڕه‌كانی ئه‌و شاره‌ش له‌سه‌ر دیواری ماڵی به‌كرێگیراوانی سپای پاسداران هۆشداریان دایه‌ بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌ له‌ ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری داهاتوودا ماڵه‌كانیان به‌جێ بهێڵن، له‌شاری مهاباد لاوانی قاره‌مانی ئه‌و شاره‌ تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵێچوونیان بوو، له‌شاری ته‌ورێز خه‌ڵكی قاره‌مان ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه‌ و دژبه‌ عه‌لی خامنه‌یی و كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌، له‌ ئابیه‌ك و قه‌زوێن خه‌ڵكی ناڕازی به‌ نارنجۆكی ده‌ستی و كۆكتل مۆلۆتۆف له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌شه‌ڕ هاتن و چه‌ند هێزی ڕژیمیان به‌سه‌ختی بریندار كرد، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌میرئابادی تاران لاوانی شۆڕشگێڕ تا دره‌نگانی شه‌و شه‌ڕێكی قورسیان له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوانی ڕژیم به‌ڕێوه‌برد، له‌شاری مه‌ریوان لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌ به‌ ئاگركردنه‌وه‌ و وتنه‌وه‌ی دروشم ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه‌ و له‌ ئیسفه‌هان خه‌ڵكی ناڕازی تا دره‌نگانی شه‌و له‌ سه‌ر شه‌قام بوون و دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان ده‌وته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووان له‌ تاران

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی زاهیدان له‌ یه‌كه‌مین هه‌ینی خوێناوی ساڵی تازه‌

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بریندارانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خۆی و سه‌ڵماس

-

هاتنی دووباره‌ی بومه‌له‌رزه‌ له ‌شاری خۆی

-

دیداری چالاكانی سنفی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “جه‌واد ڕه‌زایی” له‌ تاران

-

سه‌پاندنی ١٨ ساڵ زیندان به‌سه‌ر “فاتمه‌ سپهری” له‌لایه‌ن دادگای مه‌شهه‌ده‌وه‌

-