ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و پاڕله‌مانی توركیا ده‌ستی پێكرد و كێبه‌ركێیه‌كی به‌رابه‌ر له نێوان دوو هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كه‌ی به‌شدار له‌و هه‌ڵبژاردنه واته “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” و “كه‌ماڵ قلیچدارئۆغلۆ” به‌ڕێوه چوو و هیچ یه‌ك براوه نه‌بوون.
به‌پێی سه‌رژمیری ٩٢ له سه‌دی ده‌نگه‌كان، “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” ٤٩.٧٦٪ی ده‌نگه‌كانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه و له به‌رامبه‌ر دا “كه‌ماڵ قلیچدار ئۆغلۆ” ٤٤.٤٨٪ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماراه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی سه‌رۆككۆماری ئه‌كێشێته ده‌وری دووهه‌م و ١٥ ڕۆژی دیكه بۆ جاری دووهه‌م خه‌ڵك له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان حازر ده‌بن.