کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دوایین زانیاریی له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز، بۆكان، مهاباد، كامیاران، دیوانده‌ره‌، كرماشان، ئیلام، تاران، ئه‌راك، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، گه‌لووگاه، ساری، ڕه‌شت، به‌نده‌رعه‌باس، كرمان و یه‌زد و دێهده‌شت و ورمێ گوڕه‌پانی شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان لاوانی شۆڕشگێڕ و هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو.

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان لاوانی شاری سنه‌ و هێزه‌كانی ڕژیم له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانینایسه‌رونه‌نه‌ڵه‌هاتۆته‌ ئاراوه‌ و لاوێك به‌ناویعزیز مورادیله‌نایه‌سه‌ربه‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و بنكه‌ی به‌سیجینه‌نه‌ڵه‌له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه‌ ئاگردرا، له‌ شاری كرماشانیش لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوونی قورسیان هه‌بووه‌ و دوو لاو به‌ناوه‌كانیسینا نادریوئارمین سه‌یادیبه‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌ره‌گانی رژیم گیانیان به‌ختكرد، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان سێ پاسدار له‌ شاری كرماشان له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانه‌وه‌ كوژراون و گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌بیر ئه‌عزه‌م وده‌وڵه‌ت ئاوا تا ده‌مه‌و به‌یانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ده‌رگیر بوون، له‌ شاری بوكان و مهاباد خه‌ڵكی ناڕازی تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و پاسدارێكی ناوداری مهاباد كه‌ ده‌ستی هه‌بوو له‌ كوشتن و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی لاوانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ سزا درا، له‌ گه‌ڕه‌كی ئیسلام ئاوای ورمێ شه‌ڕی قورس له‌ نێوان لاوانی ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویدا و له‌ شاری ئیلام چه‌ند به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه‌ سزا دران، له‌ دێهده‌شتی سه‌ر به‌ ئوستانی كۆهگیلوویه‌ و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كانی شار له‌كونتڕۆڵی خه‌ڵكدا بوو، له‌ شاری تاران له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی نازی ئاباد و شه‌ریعه‌تی و وه‌لیعه‌سر خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی به‌دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆربه‌ڕێوه‌چوو و له‌ كه‌ره‌ج ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌ران ئاگردرا و له‌ ساری و ڕه‌شت و لاهیجان و شاری گه‌لووگای مازه‌نده‌ران خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌ مه‌شهه‌د وبه‌نده‌رعه‌باس  و یه‌زد تا ده‌نگانی شه‌و به‌شێك له‌ شه‌قامه‌كانی شار لهكونتڕۆڵی خۆرپێشانده‌ران دا بوو، له‌ شاره‌كانی سه‌قز و بانه و پیرانشار و كامیاران تێكهه‌ڵچوونی سه‌خت له‌ نێوان لاوانی ناڕازی و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویداوه‌ و هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان له‌ ماڵی خه‌ڵك كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی خۆی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

كوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەری پیشوویەوە له‌ كامیاران

-

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو‌ له‌ زیندانه‌كانی ماكۆ و كرماشان

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سه‌راوڵه‌ی ئیلام

-

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز

-

گیانبه‌ختكردنی شه‌ش گه‌ریلای ژن له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌رته‌شی توركیا له‌ شڕناخ

-