ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێرشی مووشه‌كی حه‌ماس بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئیسڕائیل به‌رده‌وام بوو و له وڵامدا فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش چه‌ندین ئامانجیان له كه‌رتی غه‌زه پێكا و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژراو و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی بۆردوومانی بنكه‌یه‌كی حه‌ماس له نزیك مزگه‌وتێك له ڕۆژئاوای كه‌رتی غه‌زه، به‌لانیكه‌م ٣٠ كه‌س كوژراو و بریندار بوون. هه‌روه‌ها دوو منداڵی فه‌له‌ستینی له ڕامه‌ڵڵا له كاتی خۆپێشاندان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسڕائیله‌وه كوژراون. هه‌روه‌ها سه‌فاره‌تخانه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل له وڵاتی ئارژانتین و شه‌ش فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌ڕانسه به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه له‌لایه‌ن گرووپه ئیسلامگه‌راكانه‌وه داخران. به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی غه‌زه، ڕێژه‌ی قوربانیانی غه‌زه بۆ ٣٥٠٠ و ئاماری برینداره‌كان بۆ ١٢ هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.