کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دوایین زانیاریی له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی ڕابردوو

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران له‌ شاره‌كانی یه‌زد، ئه‌راك، به‌نده‌رعه‌باس، شیراز، ئه‌هواز، سه‌قز، مهاباد، گۆگته‌په‌، سیاهكه‌ل و تاران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی بوێری سه‌قز و مهاباد تا دره‌نگانی شه‌و له‌ سه‌ر شه‌قام مانه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، هه‌روه‌ها له‌ گوگته‌په‌ی نزیك مهاباد لاوانی شۆڕشگێڕ چه‌ند كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان له‌ چنگی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان ڕزگار كرد و خۆپێشانده‌رێك بریندار بوو، له‌ شاری یه‌زد خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره‌ وه‌كوو شه‌وانی پێشوو له‌ كاتی نیوه‌شه‌و هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و ڕێگه‌ی هاتووچۆی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمیان داخست و تا ده‌مه‌و به‌یانی شه‌ڕ و پێكدادانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌رده‌وام بوو، له‌شاری ئه‌هواز و به‌نده‌رعه‌باس خۆپێشاندانی شه‌وانه‌ی خۆیان ده‌ستپێكرد و به‌ئاگردانی لاستیك و ڕێبه‌ندان شه‌قامه‌كانیان داخست و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌، هه‌روه‌ها لاوانی بوێڕی شیراز به‌ ئاگركردنه‌وه‌ و داخستنی شه‌قام و وتنه‌وه‌ی دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆرله‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆش قوتابیانی كچ له‌ مه‌ه‌دره‌سه‌كانی ئه‌هواز دروشمه‌كانیژن،ژیان، ئازادی،مه‌رگ بۆ دیكتاتۆروئاخوند ئه‌بێ ون بێتیان به‌رزكرده‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ لاوانی شۆڕشگێڕی سیاهكه‌لی گیلان بنه‌كه‌ی به‌سیج و فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ناوچه‌كه‌یان ئاگرداوه‌ و له‌ شاری ئه‌راكیش ئه‌و هێزانه‌ی پۆلیس كه‌ چوونه‌ته‌ به‌ره‌ی خه‌ڵكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران تێكهه‌ڵچوون و هۆشداریان داوه‌‌ پێیان كه‌ بۆتان نییه‌ جل و به‌رگی پۆلیس بكه‌نه‌ به‌رتان و خه‌ڵك سه‌ركوت بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی خوێندكارانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌ ڕۆژی دانشجوو

-

درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ڕێپێوانی بێده‌نگی خه‌ڵكی شاری قوروه‌

-

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی كوردستان

-

داخرانی حیسابی بانكی كاسبكارانی مانگرتوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌

-

كوژران و برینداربوونی پێنج كرێكار له‌ ڕووداوێكی كار له‌ هه‌رێمی كوردستان

-