کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دوایین زانیاریی له‌سه‌ر خۆپێشاندانی خه‌ڵكی بوڵواناوای دیولان

دوایین زانیاریی له‌سه‌ر خۆپێشاندانی خه‌ڵكی بوڵواناوای دیولان 3

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ئەنجامی هێرشی هێزە تایبەتەکانی حکومەت بۆ سەر گوندی بڵواناوای سەر بە شاری دێولان، به‌لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی ناڕازی بریندار و زیاتر لە ١٠ كه‌سی دیکەش دەستبەسەر کراون.

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا خەڵکی بڵواناوا له‌ ئاست خراپی ڕێگاوبان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووه‌ و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناڕازیان و وێڕای برینداركردنی چه‌ند كه‌س، زیاتر له‌ ده‌ هاووڵاتییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوندی بڵواناوای گه‌مارۆ داوه‌ و هاتووچۆی خه‌ڵك كۆنتڕۆڵ ده‌كات.