شه‌وی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ند شاری ئێران دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، پیرانشار، بۆكان و مهاباد به ئاگركردنه‌وه و به‌ستنی شه‌قامه‌كان ڕێگای هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیمیان داخست و خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی شیراز، ئه‌راك، دزفوول و زه‌نجان دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دورشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، له شاری ته‌ورێز لاوانی شۆڕشگێڕ بنكه‌یه‌كی به‌سیجیان ئاگردا دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ئێكباتانی تاران كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “سنه، زاهیدان، چاو و ڕووناكی ئێران” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.