شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بوو و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا دره‌نگانی شه‌و درێژه درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری پیراشنار لاوانی بوێری ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و لاوێكی ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد و چه‌ند لاوی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی قاره‌مانی شاره‌كانی مهاباد و بۆكان تا دره‌نگانی شه‌و به ئاگركردنه‌وه و داخستنی شه‌قامه‌كان دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی شاری سنه‌ش خه‌ڵكی بوێری ئه‌و شاره به‌كردنه‌وه‌ی ئاگر و به‌ستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و له ئاوایی “باوه‌رێز” لاوانی ناڕازی بنكه‌ی به‌سیجیان ئاگردا و له شاری “قه‌هده‌ریجان”ی ئیسفه‌هان خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانی “نیشتمان، ژنان، ئازادی، هێڵی سووری ئێمه‌یه” و “به به‌عسیه‌كانی عێراقمان نیشان دا شۆڕشگێڕین به ئێوه‌ش پیشان ده‌ده‌ین كه كێین” و “خوێندكاری زانكۆ ئه‌بێ ئازاد بكرێت” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان دا، له شاری قوم لاوانی ئه‌و شاره تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم شه‌ڕ و پێكدادانیان هه‌بوو و له ئێرانشاری به‌لووچستان ئه‌فه‌سه‌رێكی سپای پاسداران كوژرا و سێ ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و هێزه به‌سه‌ختی برینداركران، له شاری به‌نده‌رعه‌باس خه‌ڵكی ناڕازی به داخستنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه، له شاری مه‌شهه‌د و “تۆربه‌ت حه‌یده‌رییه” خه‌ڵكی ناڕازی بنكه‌كانی به‌سیجیان ئاگرتێبه‌ردا و له شاری سه‌رده‌شت لاوانی ئه‌و شاره تا دره‌نگانی شه‌و له سه‌ر شه‌قام بوون و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.