شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی دڕه‌شاری ئیلام بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له حه‌ساره‌كی كه‌ره‌ج هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ی به‌سیج و سووتێندرا و لاوانی شۆڕشگێر له ته‌ورێز ئیداره‌ی جیهادی كه‌شاوه‌رزی كه ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان وه‌كوو شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرت سووتاند و تا دڕنگانی شه‌و به داخستنی شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن، له شاری زاهیدان خه‌ڵكی قاره‌مانی به‌لووچ هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی سپای نیزامی “خونجهك” و له ناویان برد، له‌شاری ڕه‌شت ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و ژنێك بریندار بوو، له وه‌لی عه‌سر و ئێكباتانی تاران خه‌ڵكی ناڕازی كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی دڕنده‌ی ئیسلامی درو‌شمیان وته‌وه، له گه‌چساران ماڵی ئیمام جومعه له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانه‌وه سووتێندرا و له شاری لالی خووزستان چندین هێزی ڕژیم له‌تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ لاوانی ئه‌و شاره كوژران و برینداربوون و لاوێكی ئازادیخواز به‌ناوی “سوهراب ڕه‌زایی” گیان له ڕێگای ئازادی به‌ختكرد، له ئیسفه‌هان و شاهینشار خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان وته‌وه.