به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی مۆعه‌لیمانی ئێران، ڕاگوێزی به‌ندی ئه‌منییه‌تی زیندانی “ئێوین”ی تاران كرا، هه‌روه‌ها “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیاندا ڕایانگه‌یاندووه كه دۆخی ته‌ندرووستیان باشه و خوازیاری ئازادی سه‌رجه‌م مۆعه‌لمیانی زیندانین.
به وته‌ی پارێزه‌ری “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی”، دادگای ڕژیم په‌روه‌نده‌كه‌ی له دادسه‌رای شاری مه‌ریوانه‌وه بۆ دادسه‌رای زیندانی “ئێوین” گواستووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه سنفیه، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و سناریۆسازییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، مانی له‌خواردن گرتبوو و ڕۆژی ١٦ی ئه‌م مانگه مانگرتنه‌كه‌ی له وشكه‌وه گۆڕی بۆ مانگرتنی ته‌ڕ. “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی”، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران و ڕۆژی ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، “شه‌عبان” و “مه‌سعوود” ڕاگوێزی به‌ندی ئه‌منییه‌تی زیندانی ئێوین كران.