ڕۆژی پێنجشەممه ١١ی مانگی گوڵان، نرخی بۆشكهیهك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهان به ٢٤ دۆلار و ٧٤ سێنت و نرخى ههر بۆشكهیهك نەوتی خاوی ئەمريكاش به ١٧ دۆلار و ٢٠ سێنت بازهرگانی پێوهكرا.
دواى دەستپێکردنی گرێبەستی نوێی نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا، هاوکات، نەوتى خاوى برێنتیش، دواى ئەوەى دابەزینێکى مێژوویی بەخۆوەبینى بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە سەروو ٢٠ دۆلار. دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە مانگی ڕابردووشدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بۆشكه نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرابوو.