شه‌وی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چه‌ندین شاری ئێران گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان لاوانی شۆڕشگێڕ و سه‌ركوتگه‌ران بوو و چه‌ند بنكه‌ی به‌سیجی ڕژیم ئاگردرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی سه‌رده‌شت پاش كوشتنی كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “هێمن حه‌زه” له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی بێورانه‌وه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌ران به‌شه‌ڕهاتن و بنكه‌یه‌كی به‌سیجی ناوچه‌كه‌یان ئاگردا، له‌شاره‌كانی مهاباد، بوكان و سنه خه‌ڵكی ناڕازی به ئاگركردنه‌وه شه‌قامه‌كانیان داخست و لاوانی بوێری به‌لووچ مێحوه‌ری تڕانزیتی سه‌رباز بۆ چابه‌هاریان داخست، له گه‌ڕه‌كه‌كانی تێهران پارس، چوارڕێیانی سه‌رسه‌وز و “نازی ئاباد” خه‌ڵكی ناڕازی تا دڕنگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له “نۆسه‌رت ئاباد”ی زاهیدان بنكه‌ی به‌سیج له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه ئاگردرا و ده‌فته‌ری نوێنه‌ری خامنه‌یی له كازروون له‌لایه‌ن لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌وه سووتێندرا و له ئیلام ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیسی ڕژیم ئاگردرا.