به‌یانی شه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، چه‌كدارانی گرووپی حه‌ماس هاوكات له‌گه‌ڵ هاویشتنی ٢٥٠٠ مووشه‌ك به ئاراسته‌ی شاره‌كانی ئیسڕائیل، هێرشی زه‌مینیان ده‌ستپێكرد و سێ شارۆچكه‌ی یه‌هوودی نشینیان داگیر كرد، پاش ئه‌و هێرشه، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل غه‌زه‌یان به چڕی بۆردوومان كرد و ده‌یان كه‌س له هه‌ردوولا كوژراو و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، ١٠٠ شارۆمه‌ندی ئه‌و وڵاته به ته‌قه‌ی چه‌كدارانی حه‌ماس كوژراون و هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها ٥٧ سه‌رباز و كه‌سی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه به بارمته گیراون و هه‌وڵه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ ڕزگاركردنیان به‌رده‌وامه. له به‌رانبه‌ردا تۆپخانه و فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بنكه و مه‌قه‌ڕه‌كانی حه‌ماسیان به چڕی بۆردوومان كرد كه به‌پێی دوایین زانیاری، ١٩٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ١٦١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی حه‌ماس، فه‌له‌ستینیانی دانیشتووی كه‌رانه‌ی باخته‌ری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئیسڕائیل تێكهه‌ڵچوون.