ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی ئیسڕائیل به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بۆردوومانی ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا و له چه‌ند ناوچه‌ش پێشڕه‌ویان كرد و هاوكات بنكه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنانیان كرده ئامانج.
به‌پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسانی حه‌ماس، ١٧٩ ته‌رم كه پێكهاتبوو له منداڵان و تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دا ئه‌سپه‌رده كراون. هاوكات هێزه‌كانی ئیسڕائیل نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌نتیسیان له هێزه‌كای حه‌ماس پاك كرده‌وه و له كه‌رانه‌ی باخته‌ریش ٧ فه‌له‌ستینی له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئیسڕائیل گیانیان له‌ده‌ستدا. پۆلیسی ئیسڕائیل له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه ٣١ لایه‌نگری حه‌ماسیان له كه‌رانه‌ی باخته‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌وته‌ی میدیاكانی ئیسڕائیل، چه‌كدارانی حه‌ماس خه‌ڵكی مه‌ده‌نی وه‌كوو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاردێنن و ڕێگه ناده‌ن سووته‌مه‌نی به نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا به‌گات. هه‌وره‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠٠ هه‌زار دانیشتووی غه‌زه له‌و ڕێڕه‌وانه‌ی ئیسڕائیل د‌یاریكردبوو به‌ره‌و باشووری غه‌زه كۆچیان كرد.