ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه، ئۆردووگای جه‌نین و جبالیای به چڕی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌سی دیكه كوژرا و بریندار بوون.
به‌وته‌ی وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌گان، ١٠١ كارمه‌ندیان له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه كوژراون، هه‌روه‌ها له بۆردوومانی جبالیا ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات ئۆردووگای جه‌نین له باشووری غه‌زه‌ش به‌سه‌ختی تۆپباران و مووشكباران كرا و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س بوونه قوربانی. به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشتی غه‌زه، ڕێژه‌ی قوربانیان سنووری ١١ هه‌زار و ٨٠٠ی تێپه‌ڕاندووه و ئاماری برینداره‌كانیش گه‌یشتۆته ٣١ هه‌زار كه‌س. هه‌روه‌ها ده‌رمان، خۆراك و خوێن ده‌ست ناكه‌وێت و سووته‌مه‌نی نه‌خۆشخانه‌كان ته‌واو بووه و ١٢ كۆرپه‌ڵه و تووشبووی شێرپه‌نجه به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با گیانیان له‌ده‌ست داوه.