شه‌وی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوان و ئاگرگرتنی به‌نده‌كانی ٧ و ٨ی زیندانی ئێڤینی تاران هه‌شت كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون، به پێی هه‌واڵێكی پشتڕاشت نه‌كراو چوار به‌ندكراو كوژراون، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی نیگه‌رانی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌ته‌وه و داوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕووڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیندانیانی به‌نده‌كانی ٧ و ٨ی زیندانی ئێڤین دژبه به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی زیندان ڕاپه‌ڕینیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و ئاگر له به‌نده‌كانی ٧ و ٨ به‌ردرا و هێزه تایبه‌ته‌كانی ڕژیم بۆ هێور كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌ره‌و زیندانی ئێڤین به‌ڕێكه‌وتن و له نارنجۆك ئه‌ندازی ٣٧ میلیم كه‌ڵكیان وه‌رگرت بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌ی زیندانیان، هاوكات خه‌ڵكی ناڕازی و بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندان كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی به دروشمی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه” له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری زیندانی ئێڤین تا كاتی نیوه‌شه‌و دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، له‌و ڕووداوه‌دا هه‌شت به‌ندكراو به‌سه‌ختی برینداربوون و هیچ به‌ندكراوێك گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و به‌شێك له به‌ندكراوانی سیاسی بۆ زیندانی كه‌ره‌ج گوازراونه‌ته‌وه.