به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی كات به كات له شار و شارۆچكه‌كانی ئێران په‌ره ده‌ستێنێت و خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری له‌ناچوونی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و په‌یوه‌ستبوونی ته‌واوی گه‌ڵانی ئێران به‌و ناڕه‌زایه‌تییان بوون.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی ناڕازی شیراز دژبه سه‌ركوتی سیستماتیكی ڕژیم ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ده‌ورووبه‌ری پردی “مه‌عالی ئاباد” له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه و هێزه‌كانی ڕژیم له گازی فرمێسك‌ڕێژ و فیشه‌كی ساچمه‌یی بۆ تێكدانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها به شاره‌كانی ڕه‌شت، ڕه‌فسه‌نجان، قه‌زوین، ورمێ، كرماشان، قوروه، ماكۆ، نه‌غه‌ده، پیرانشار، ساری، گورگان، كرمان، تاران، كه‌ره‌ج و بیرجه‌ند، هه‌مه‌دان و سه‌بزه‌وار خه‌ڵكی ناڕازی دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وتۆته‌وه و یه‌ك ده‌نگ ده‌ڵێن: كۆماری ئیسلامیمان ناوێت.